spot_imgspot_img

ئەمڕۆ زەوی دابەش دەکرێت

نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری هەولێردا دابەش دەکرێن و سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت زەوییەکان بە پێی ماستەرپلان دیاریکراون.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ​بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی، لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری، بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن.

لای خۆشیەوە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لەم قۆناغەدا 43 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

بە وتەی کارزان هادی، تا ئێستا بە دوو قۆناغ 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە، و کۆی گشتی ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە 60 هەزار فەرمانبەرن.

ئەوەشی خستەڕوو کە شوێنی زەوییەکان بەپێی ماستەرپلانی شاری هەولێر دیاریکراوە، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک، لە ناوچەکانی ئاشۆکان و دارەبەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە