spot_imgspot_img

بارەگای بارزانی: تیرۆرکردنی مەشهەدانی هەڕەشەیە بۆ ئاشتەوایی

بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت، تیرۆر کردنی سەفا مەشهەدانی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی کۆمەڵگە.

بارەگای بارزانی پەیامێكی لەسەر كوژرانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سیادە بڵاوكردەوە و دەڵێت: بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السیادە) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، “سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی ئەلسیادە و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکەین”،

دەشڵێت: کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە