spot_imgspot_img

گەشتەكانی توركیا بۆ سلێمانی كرانەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تورکیا ئاسمانەکەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە و وەزارەتی دەرەوەی توركیاش بڕیاری كردنەوەی گەشتەكانی دا.

كاروان یاروەیس، ئەنجامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو كاتژمێر لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە فەرمی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی تورکیای ئاگادار کردۆتەوە گەشتەکان بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی بکەنەوەو سزاکان لەسەری هەڵگیراوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئەو نۆتامەی لە سیستمی Jeppes لابرد کە (٦)ی ئەم مانگە بۆ تازەکردنەوەی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دایگرتبوو.

دەشڵێت: بڕیارە لەنزیکترین کاتدا دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی تورکیا نۆتامی دەستپێیکردنەوەی گەشتەکان لەهەمان سیستەم دابگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە