وەزارەتی بازرگانی گەیشتنی کاروانێکی تری پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند و دەڵێت”بڕی پانزە ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارە”.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی پانزە ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەش دەکرێت:
شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی.
پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر .
چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆدهۆک.
سبەی لە هەولێردەست بەدابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتوش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات،
بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن.
