زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە

وەزیری پێشمەرگە؛ پیرۆزبایی ئاڕاستەی کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت”زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە”.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (٨٧٢١) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ پلەکانیان بەرزکرایەوە.
وەزیری پێشمەرگە رایدەگەینێت، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردوستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو هەوڵەکانمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە، داواش دەکات لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە