spot_imgspot_img

43 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دابەشکردنی دەیان هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان دەکرێت”.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بەمیدیای سەر بە پارتی ڕاگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی قۆناغێکی تری زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات، و لەم قۆناغەدا 43 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

بەپێی وتەی کارزان هادی، تا ئێستا بە دوو قۆناغ 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە، و کۆی گشتی ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە 60 هەزار فەرمانبەرن.

تا ئێستا بەم شێوازە پرۆسەکە بەڕێوەچووە:

ژمارە و قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی:

  • کۆی گشتیی فەرمانبەران: نزیکەی 60 هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
  • قۆناغی یەکەم و دووەم:
  • قۆناغی یەکەم: 3,000 پارچە زەوی.
    • قۆناغی دووەم: نزیکەی 14,000 پارچە زەوی.
    • کۆی گشتیی دابەشکراو: 17,000 فەرمانبەر سوودمەند بوون.
  • قۆناغی سێیەم (ئێستا):
    • ژمارەی زەوییەکانی ئەم قۆناغە: 43 هەزار فەرمانبەری دیکە مافی وەرگرتنیان هەیە.

کارزان هادی، شوێنی زەوییەکانیش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، شوێنی زەوییەکان بەپێی ماستەرپلانی شاری هەولێر دیاریکراوە، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک، لە ناوچەکانی ئاشۆکان و دارەبەن.

بڕیاری دابەشکردنی زەوی لە 27ـی ئاداری 2024، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەرچووە، و لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە