spot_imgspot_img

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: وەزیری تەندروستی گوێمان بۆ ناگرێت

پزیشکانی دەروەی وڵات دەڵێن بە هۆی ئەوەی وەزیر و وەزارەتی تەندروستی گوێ بۆ داواکارییەکانیان ناگرێت، ناڕەزایەتییەکانیان دەبەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “زۆر ناڕازی و نیگەرانین لەوەی کە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٦/١٠/٢٠٢٥ کە زیاتر لە نۆ کاتژمێر لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ماینەوە بۆ ڕێگریکردن لەو جیاوازیی و جیاکاریەیی کە بەرامبەر بە مافەکانی ئێمە کراوەبەڵام بەداخەوە وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی وەزارەت ئامادەنەبوون گوێ بۆ داواکاریەکەمان بگرن و ئەو جیاوازی و جیاکارییەی کە بەرامبەر بە مافەکانی ئێمە کراوە ڕابگرن و ڕاستی بکەنەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێن: “ئێمە لەو ڕۆژەدا تووشی گرتن و زینداننکردن و ئازاردان و هەڕەشە بووینەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی لە ڕاستیدا ئەمە یەکەمجار نیە تووشی هەمان بەرهەڵستی ببیبەوە لەناو هەمان وەزارەتدا پێمان وایە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک بەسەر ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوە تاقیکراوەتەوە”.

ڕاشیانگەیاند، “دوای بێ هیوابوونمان لە وەزیر و وەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەری کێشەکەمان بەناچاری خۆپیشاندانەکانمان دەگوازینەوە بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییەی کە بەردەوام لە لایەن وەزارەتی  تەندروستی دەکرێت بەرامبەرمان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە