سەرۆکی لیستی سلێمانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە کار و پڕۆژەی گەورەیان لە بەغدا دەبێت.
ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕ‌ه‌شید، سەرۆکی لیستی سلێمانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت، هه‌تا له‌به‌غدا به‌هێزبین له‌هه‌رێم به‌هێز ده‌بین، هه‌تا له‌به‌غدا به‌هێزبین هه‌رێم ئاوه‌دانتر و خۆشگوزه‌رانتر ده‌بێت، هه‌ربۆیه ئێمه به‌هه‌مان سیاسه‌ت و دنیابینی و چاره‌سه‌ری هاوكێشه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لالوه ده‌چینه به‌غدا و له‌سه‌ر رێبازی سه‌رده‌مه زێڕ‌ینه‌كه‌ی مام به‌رده‌وام ده‌بین.
ڕێکەوت حەمەڕەشید کە قسەی بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی کردووە دەشڵێت: “كار‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌مان ده‌بێت له‌به‌غدا و پێویسته هه‌وڵبده‌ین بگه‌یه‌نه چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه و بودجه و دابینكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ گه‌نجان، پێش ئه‌وه‌ی باسی پله و پۆست و وه‌زیری و پۆسته باڵاكانی دیكه بكه‌ین، ده‌بێت له‌كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقدا رێككه‌وتنێكی گشتگیر و دریژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه و بودجه و دامه‌زراندنی گه‌نجان بچه‌سپێنین”.
ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕ‌ه‌شید کە پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بوو ڕاشیگه‌یاند: كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێم كێشه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2019وه ئامێری پزیشكیشمان بۆ نایه‌ت، پێویسته كاربكه‌ین بڕ‌ی هاتنی ده‌رمان و ئامێری پزیشكیش وه‌ك پێشوو لێبكه‌ینه‌وه‌و چیتر كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانمان نه‌مێنێت.
