فرۆشتنی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیاکانی دانەغاز و کرێسێنت پترۆڵیۆم بە فەرمی دەستپێکردنی فرۆشتنی بازرگانی غاز لە پڕۆژەی فراوانکردنی KM250ی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە  پڕۆژەکە هەشت مانگ زووتر لە خشتەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە و  پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250  ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات، کە دەکاتە 50%  زیادبوون لە کۆی بەرهەمی کۆرمۆر.

دانەغاز ڕاشیگەیاند، بەم زیادکردنە، کۆی بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگاتە 750  ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە ڕۆژێکدا.

ڕوونیشیکردەوە کە کۆی گشتی وەبەرهێنان لە پڕۆژەکەدا نزیکەی 1.1  ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

ڕاشیگەیاند، مەبەست لەم فراوانکردنە، زیادکردنی داهات و پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆ پشتگیریکردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە