spot_imgspot_img

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کوژرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا کوژرا و پەرلەمانتارێکیش هۆشداری لە گەڕانەوەی تیرۆر دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عائییشە غەزال مەساری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کوژرانی سەفا حەجازی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە هاوپەیمانی “سیادە” ڕاگەیاند.

پەرلەمانتارەکە ڕایگەیاند، سەفا حەجازی “بە دەستە چەپەڵەکانی ناپاکی و خیانەت تیرۆر کرا، وەک “تاوانێکی ترسنۆکانە کە ڕۆژانی ڕەشی تیرۆر دەهێنێتەوە یاد کە عێراقییەکان وایان دەزانی بۆ هەمیشە تێیان پەڕاندووە.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “گەڕانەوەی زنجیرەی تیرۆر زەنگی مەترسی لێدەدات سەبارەت بە ئاسایشی بەغدای پایتەخت، دوای ئەوەی هاووڵاتیان ماوەیەکیان لە سەقامگیری و دڵنیاییدا بەسەر برد.”

لە هەمان کاتدا، عەشیرەتی “بوحەجازی” پرسەنامەیان بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا سەفا حوسێن ئەلمەشھەدانی دانا. لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆیاندا، وتیان کە ناوبراو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری پایتەختی عێراق کردە ئامانج، کوژراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە