spot_imgspot_img

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆخی دارایی و خەرجکردنی مووچەکانی ئەمساڵ کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ‌ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەت، بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی پێداوچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەنجام دراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی ئەمساڵ دەکرێت و بابەتەکەش لەلایەن ئاوات ششێخ جەناب وەزیری دارایی و شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمەوە دەخرێتەڕوو.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نیوەی مانگی 10 تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی 8 و 9ی فەرمانبەران دابەش نەکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە