spot_imgspot_img

شەش كەس بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیدن

مانگی داهاتوو لە 11-11-2025دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ناوی ئەو کەسانە ئاشكرادەکرێت، کە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید دەکرێن.

موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە، نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەدنان زوورفی، قاسم ئەعرەجی، حەمید شەترانی، عەبدولحسێن عەبتان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کاندیدە دیارەکانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کێبڕکێکە زیاتر لەنێوان مالکی و زوورفیدایە، بەتایبەت کە عەدنان زوورفی پەیوەندی فراوانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەیە، بەڵام چانسی سودانی بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتێکی دیکە کەمە.

لە لایەکی دیکەشەوە، سەرچاوەیەکیش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە ئاشکرای کردووە، چوارچێوەکە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە؛ یەکێکیان پشتیوانی مالکی دەکەن و بەرەکەی دیکە پشتیوانی سودانی دەكەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە