spot_imgspot_img

ڤیدیۆكانی زیرەكی دەستكرد سەری لە هاووڵاتیان تێكداوە!

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران ڤیدیۆی دروستکراوی زیرەكی دەستكرد (AI) سەرتاپای سۆشیال میدیای گرتووە، کە بەهۆی مۆدێلی نوێی Sora 2 دروستکراوە کە لەلایەن OpenAI کە گەشەپێدەری ChatGPT ەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئەم ڤیدیۆیانە شەپۆلێکی سەرلێشێواوی لە ئینتەرنێت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دروستکردووە، بەو پێیەی هێندە واقیعی دەردەکەون، کە ئەستەمە جیایان بکرێتەوە لە ڤیدیۆکانی دروستکراوی AI.

ئەم ڤیدیۆیانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە و ڕێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانیان ئاگاداری ئەوە نین کە بە AI دروستکراون.

لە نێو ئەم گرتە ڤیدیۆییانەدا، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە، ڤیدیۆیەکی دروستکراوی AI هەیە کە ورچێکی گەورە هێرش دەکاتە سەر منداڵێکی ساوا لە حەوشەی ماڵەکەیدا پێش ئەوەی پشیلەیەکی بچووک هێرش بکاتە سەر ورچەکە و کۆرپەکە بپارێزێت.

ڤیدیۆیەکی دیکەی دروستکراوی AI دەردەکەوێت، کە کەسێک پێڵاوێکی تایبەت پیشان دەدات، کە ڕێگەی پێدەدات لەسەر ئاو بڕوات، بەرهەمەکە لە حەوزێکی گشتیدا تاقی دەکاتەوە.

هەروەها کلیپێکی سەگێک بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، کە خاوەنەكەی ئاگاداردەكاتەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە بەجێبهێڵێت، تەنها پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی بخاتە سەر هەمان شوێن. بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە سەگەکە پێش ئەوەی ڕووبدات پێشبینی ڕووداوەکەی کردووە.

ڤیدیۆیەکی ئەسپێک هەیە، کە بەسەر پلیکانەکاندا سەردەکەوێت، ورچێک یاری لەگەڵ منداڵێکدا دەکات، تیمساحێک هەوڵدەدات هێرش بکاتە سەر منداڵێکی ساوا و چەندین شتی تر.

سەرەڕای ئەرێنییەکانی ئەم پێشکەوتنە لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی AI، بەڵام دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و کلیپەکان کە سووتەمەنی شەپۆلی هەواڵی ساختە دەدەن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە