سودانی لەجیاتی مووچە بڕیاری لە ناردنی نەوتى سپی دا

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتایی هات و هیچ بڕیارێك لە مووچەی مانگی 8 نەدرا، بەڵام بڕیار درا بە ناردنی 3 ملیۆن بەرمیل نەوت (600 ملیۆن لیتر) بۆ هاووڵاتیانی هەرێم.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تەیف سامی، وەزیری دارایی ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوو، هەربۆیە هیچ بڕیارێك دەربارەی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

بەپێی زانیارییەكان، وەزیرە كوردەكان داوای دابین كردنی نەوتی سپییان بۆ هاووڵاتیان هەرێم كردووە بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی سەرماوە، هەربۆیە بڕیار درا بڕی سێ ملیۆن بەرمیل (600 ملیۆن لیتر) نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانی ڕابردوو عێراق تەنها 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێم دەنارد و بە 50 هەزار دابەش دەكرا تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ نەوت بۆ تەواوی هەرێم دابین دەكرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە