فازڵ نەبی دواقسەی سودانی لەسەر مووچە ئاشكرادەكات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، بە ناڕاستەوخۆ سودانی وتوویەتی سێ مووچەی دیکە دەنێرم و دەشڵێت: بەغدا دەیەوێت دوو مووچە نەنێرێت.

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەغدا دەیەوێت دوو مووچە نەنێرێت، دەبێت ئەمڕۆ گوشار لە سودانی بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.

ڕاشیگەیاندووە، کورد زۆر خۆشباوەڕِە، سودانی نەیوتووە سەرجەم مووچەکانی ئەمساڵ دەنێرێت، بە ناڕاستەوخۆ سودانی وتوویەتی لەو پێنج مووچەیەی ماوە سێ مووچەی دیکە دەنێرم.

وتیشی، “لە مانگی 11 مووچەی مانگی 9 و لە مانگی 12 مووچەی مانگی 10 دەنێرێت و دوو مووچەکەی تر دەفەوتێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی پێشوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە كوردەكان ڕایگەیاندووە، كە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەكات بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕادەست بكات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە