بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ناوەستێت و ئەمڕۆش خۆی گەیاندە ئاستێکی نوێی پێوانەیی.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیناهدا گەیشتە 4179 دۆلار کە یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.
دوای ئەو هەڵکشانە گەورەیەش، جارێکی دیکە نرخی ئۆنسەیە تا 4104 دۆلار دابەزی.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 718 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 837 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 975 هەزار دینار
