دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا بەهۆی باجە گومرگییەکانەوە بووە بە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان.
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بووەتە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان دوای سەپاندنی باجە گومرگییەکان بەسەر وڵاتاندا.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ترەمپ وتی: “ئێستا بە سەپاندنی باجە گومرگییەکان، پێموایە ئێمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بووینەتە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان و سەدان ملیار دۆلارمان دەست دەکەوێت.”
پێشتر ترەمپ ڕوونی کردبووەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکان، زیاتر لە 200 ملیار دۆلاری دەستکەوتووە، بەڵام نیازی وایە ئەو ژمارەیە بەرز بکاتەوە بۆ یەک تریلیۆن دۆلاری ساڵانە.
بەپێی داتاکانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو (IMF) ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پلەی یەکەمی جیهاندایە لە ڕووی قەبارەی کۆی داهاتی ناوخۆیی.
لە یەکی ئابدا، ترەمپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژوو کرد کە بەگوێرەی ئەوە باجی گومرگی لە نێوان 15% بۆ 41% بەسەر زیاتر لە 60 وڵات و یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنرێت.
بەرزترین باجە گومرگییەکان لەسەر ئەم وڵاتانە سەپێندراون: سوریا (41%)، لاوس (40%)، میانمار (40%)، سویسرا (39%)، و سڕبیا (35%.
