مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی له كۆبونهوهیدا لهگهڵ سهرۆكی پێشوی (سی ئای ئهی) ئهمریكی، رایگهیاند، جێبهجێكردنی دهستور رێگهچارهی یهكجارییه بۆ رزگاربونی عێراق له تهنگژه سیاسییهكان و داواش دهكات هەمو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە بەدوای چارەسەری گرفتەکانەوەبن و واز لە تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە بەرانبەر بە یەکتری بێنن.
بارهگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئهمڕِۆ دوو شهممه لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) کرد.
له دیدارهكه، مهسعود بارزانی سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیوە لە پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق لە دیکتاتۆرییەت و دوای ئەوەش پاڵپشتییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەپێناو بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق، مهسعود بارزانی جەختی لە “جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوری هەمیشەیی عێراق کردەوە کە ڕێگەی چارەی یەکجارییە بۆ رزگاربوونی عێراق لەو تەنگەژە سیاسییانەی کە تێیدایە و هیوای خواست هەمو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە بەدوای چارەسەری گرفتەکانەوەبن و واز لە تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە بەرانبەر بە یەکتری بێنن”.
بارزانی رەشنوسی یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ـی بە نمونە هێنایەوە، کە “ئەگەر ئەوکات پەسەند و جێبەجێ بکرایه، لە ئێستادا هیچ گرفتێکی یاسایی لەبارەی نەوت و گاز نەدەبوو”، هاوكات جەختیشی لە دوایین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کردەوە لە بارەی نەوت گاز و بە ئەرێنی وەسفی کرد و هیوای خواست ئەم رێککەوتنە ببێتە بناغەیەک بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان.
بهپێی ڕاگهیهندراوهكه، هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی و دۆخی سووریا و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
