spot_imgspot_img

جگەرەكێشان لە زانكۆ و پەیمانگاكان قەدەغە دەكرێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسا، جگەرەکێشان لە سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتییەکان قەدەغە دەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2025/2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی گشتی و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندکاران و مامۆستایان، بە پشتبەستن بە مادەی 20 لە یاسای وەزارەتەکە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بە پێی ڕێنماییەكان، جگەرەکێشان بە هەموو شێوەکانییەوە لەنێو باڵەخانە، نووسینگە، هۆڵەکانی خوێندن و سەرجەم دامەزراوەکانی زانکۆ قەدەغە دەکات. هەروەها، فڕێدانی پاشماوە یان فرۆشتنی جگەرە لەنێو زانکۆدا قەدەغەیە.

وەزارەتەکە سزای دارایی بۆ سەرپێچیکاران دیاریکردووە بەپێی پلەی کارگێڕییان:

– لانیکەم 25 هەزار دینار بۆ ئەندامی دەستەی وانەبێژان (مامۆستایان)
– بڕی 15 هەزار دینار بۆ کارمەندان.
– بڕی 10 هەزار دینار بۆ خوێندکاران، لەگەڵ ئەگەری تۆمارکردنی سەرپێچییەکە لە بڕوانامەی زانکۆییەکەیدا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو سەرپێچییانە دەخرێنە سەر هەژمارێکی تایبەت لە فەرمانگەی دارایی بۆ پشتگیریکردنی خوێندکارە هەژارەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، کارمەندانی ئاسایشی زانکۆ، سەرۆکی بەشەکان و ڕاگری کۆلێژەکان دەسەڵاتیان دەبێت بۆ تۆمارکردنی راپۆرتی سەرپێچییەکان و سزادانەکەش بە بڕیاری سەرۆکی زانکۆ دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە