spot_imgspot_img

ئەو كەسەی لە هەولێر خەزووری كوشت دەستگیر كرا

ئەو تۆمەتبارەی لەبەردەم دادگای هەولێر خەزووری خۆی کوشت، دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی (١٣- ١٠ – ٢٠٢٥) هێزەکانمان لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کەوا کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە