سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە سەرجەم لایەن و كاندیدە جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق دەكات، پۆستەرەكانیان كۆبكەنەوە، كە بەهۆی ڕەشەباوە كەوتۆتە سەر شۆستە و شەقامەكان.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشابەیایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتەوە، بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە و کەوتوون کە ئەوەش بووەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاوڵاتییان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، هەروەها شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەکان”.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاگاداری سەرجەم لایەن و قەوارە جیاوازەکان و كاندیدان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە ئەرکی شارەوانیی و تیمەکانمان نییە کە پۆستەر و فلێکسەکان دەستکاری بکەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان لەو شوێنانەی بەهۆی ڕەشاباوە کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبووتەتەوە

