لیستی هەڵوێست كارنامەكەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت: گرفتەكانی هەرێمی كوردستان لە هیچ وڵاتێكەوە چارەسەر نابێت، بەڵكو لە پەرلەمانی عێراقەوە چارەسەر دەبێت.
لیستی هەڵێست بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیست و كاندیدەكانی بانگەشەەی هەڵبژاردنی دەستپێكرد و ڕایگەیاند، بۆ پرسی مووچە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باشترین بژاردەیە، گرفتی مووچە بە تەوتین و پلەبەرزكردنەوە چارەسەر دەبێت لەگەڵ چارەسەركردنی بنەڕەتی مافی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، جەخت دەكەینەوە لە دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز و پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی هەرێم و هەناردەكردنی لەرێگەی سۆمۆوە و كردنەوەی لقی بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی كوردستان.
لیستی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، كە زمانی كوردی وەك زمانی پلە یەك لە عێراقدا دەبێت بچەسپێنرێت و بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دروست بكرێت.
دەشڵێت: هێزی پێشمەرگە ببێتە سوپایەكی نیشتمانی ناحزبی ببێتە بەشێك لە هێزی بەرگری نیشتمانی لە عێراقدا مووچەكانیان هاوتای سەربازانی عێراق بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كەدەبێت نووسینگەی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم باڵیۆزخانەكانی عێراقدا بكرێتەوە و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی عێراق.
