وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە کە سبه‌ینێ ئه‌نجامی زانکۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند، زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦).
