بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەی پیشەسازیی دهۆک دوو كەس گیانی لەدەستداوە و یەكێكیش بریندارە.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆک ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، پەیوەندی بە ھێزەکانی بەرگریی شارستانییەوە کرا لەبارەی بوونی ڕووداوێک لە ناوچەی پیشەسازی کواشێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەرکەوت کە بارھەڵگرێکی تایبەت لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی ئاگری گرتووە.
ڕوونیشیکردەوە کە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سێمێل گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کرد.
بێوار عەبدولعەزیز ڕاشیگەیاند، بەھۆی ئەو رووداوەوە دوو کرێکار بە ناوی مەسعود حسێن تەمەنی ٢٣ ساڵ و قەیدار دیندار تەمەنی ١٩ ساڵ سووتان و گیانیان لە دەستداوە، ھەروەھا شۆفێری تانکەرێکیش بریندار بووە.
