spot_imgspot_img

بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل دوو کەس دەستگیر کران

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا دوو کەس دەستگیربکرێن بە تۆمەتی دزینی 12 دوازدە ماتۆڕسکیل جۆری دووتایە و سێ تایە لەناوشاری هەڵەبجەو دەورووبەری.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەڵەبجە، تیادی هاتووە: دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشاری هەڵەبجە و دەورووبەری دزراوە.

باسی لەوەشکردووە: دەست بەجێ لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. س. ح) تەمەن 16 ساڵ و (ی. ل. ن) تەمەن 21 ساڵ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێت
تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە