دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە، دابەشکردن ی نەوتی سپی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ڕێگای لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت بۆ زستانی 2025 -2026 بۆ هەر خێزانێک بە بڕی 200 لیتر.

دەشڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە، وەک هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی (نەوتی سپی) لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران و ڕاپەڕێن و گەرمیان و زاخۆ ) دەستپێدەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە