کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونى خێرایى با بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێ کات لە ئەنجامى زیادبوونى خێرایى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بهرز دهبێتهوه به یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سبەینێ سێشهممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 32پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
