spot_imgspot_img

نرخی زێڕ جارێکی دیکە ئاستێکی نوێی مێژووی تۆمارکرد

دوای ئەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی کاتیی دابەزی، جارێکی دیکە بەرزبووەوە و ئاستێکی نوێی مێژوویشی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیناهدا گەیشتە 4078 دۆلار کە یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نرخی ئۆنسەیەک 3945 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە بەرزبوونەوە بکات.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 718 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 837 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 975 هەزار دینار

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە