spot_imgspot_img

حەماس حەوت بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد

خاچی سووری نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس حەوت بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی تیمەکانی ڕێکخراوەکە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، خاجی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:00 ئەم بەیانییە، حەوت بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە ئازاد کراون، وەرگرتووە. پشتر، حەماس ناوی 20 لەو بارمتانەی بڵاوکردەوە کە بە گوێرەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل، ئازاد دەکرێن.

بارمتەکان بریتین لە؛ ئەبراهام کۆبەرشتاین، ئەفیتار داڤید، یووسف حایم ئۆحانا، سیزیڤ کالفۆن، ئەفیناتان ئور، ئەلکانا بوحبوت، ماکسیم هیرکین، نەمروود کۆهین، مەتان چنجاوکەر، داڤید کۆنیو، مەتان ئینگریست، ئیتان مۆر، غالی بیرمان، زەیف بیرمان، عەمری میران، ئەلۆن ئۆهل، غای جەلبوغ دلال، ڕۆم براسلاڤیسکی، ئەریل کۆنیۆ و داڤید کۆنیۆ.

بە گوێرەی نەخشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا، ئیسرائیل 250 زیندانیی ئەمنیی فەڵەستینی و هەزار و 700 فەڵەستینی دیکە ئازاد دەکات و لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە