دابەشکردنی نەوت لە شارێکی هەرێم دەستیپیکرد و نرخی بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکرا و بە (103،500) دینار دەبێت.
ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، ئەمرۆ یەک شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاویکردەوە، بە چاودێری لیژنەی سوتەمەنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی شاری کۆیەدا دابەشدەکرێت.
ئەماژە بەوەشدراوە، نەوتەکە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەسەر پەرشتی کۆگای نەوتی کۆیە دابەش دەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکەبێت، بڕیار وایە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبکرێت، شێوازی دابەشکردنەکە بەو جۆرە دەبێت کە ناوی هاووڵاتیان بەپێی ڕیزبەندی بریکارەکان ڕادەگەیەندرێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی (200) لیترە و بڕی (103500)دینار وەردەگیرێت.
هاوکات قائیمقامیەت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەککاتی گەیشتنیان بە گەڕەک و مەڵبەندەکانیان و دەڵێت، هاووڵاتیان دەتوان ڕاستەوخۆ سەردانی ئەو بەنزینخانەیە بکات، کە دیاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی نەوتەکە، و لە ڕۆژانی داهاتوو، لیستی ناوی هاوڵاتیان بەپێی بریکارەکان و بەنزینخانەکان ڕادەگەیەندرێت.
