spot_imgspot_img

دابەشكردنی نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەكی هەرێم ڕاگەیەنرا

 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی دابین کراوە و نرخی ئەو نەوتەش بە پاڵپشتی حكومییە و بە 103 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمڕۆ یەک شەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2025، لە ناوچە ساردەکان و شاخاوییەكانەوە دەستی پێكرد بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەكانی سەر بە دهۆك لە ئاكرێ‌ دینارتە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەشڵێت : پڕۆسەی نەوت دابەشکردن لە ٣ قەزای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێکردووە و نرخەکەی ١٠٣هەزار و ٥٠٠ دینارە ، هەروەها لە ڕێگەی بەنزینخانەکانەوە دابەش دەکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا .

قائیمقامیەتی قەزای ئاكرێ‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ نەوتی سپی لە ناحیەی دینارە دابەش دەكرێت، كە 5 هەزار و 824 خێزان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەەتی ناحیەی دینارتە لە ئاگادارییەكدا دەڵێت: سەرجەم بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكەین سبەینێ‌ دوو شەممە 13ی ئۆكتۆبەر سەردانی كارگێڕی ناحیە بكە نبۆ وەرگرتنی كارتی بەشە نەوتی هاووڵاتیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆش لە سنووری ناحیەی وەرتێ‌ لە سۆران نەوت دابەشكرا و بەپێی راگەیاندنی ناحیەی وەرتێ ئەو خێزانانەی نەوت وەردەگرن، پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یان پسوولەی خۆراکیان پێبێت.

پێشتریش، كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایگەیاند، ساڵانە لە مانگی 10وە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكەین لە ناوچە شاخاوییەكانەوە و یەك بەرمیل نەوت دەدرێت بە هاووڵاتیان، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بۆ ناوچە شاخاوییەكان دوو بەرمیل نەوت دابەش كرا.

وتیشی، لە ساڵانی 2022 و 2023 و 2024دا هەر حكومەتی هەرێم نەوتی بۆ هاووڵاتیان دابین كردووە بە پاڵپشتی حكومی و بۆ ئەمساڵیش هەر بەو جۆرەیە و بڕی 275 ملیۆن لیترمان پێویستە، بەڵام عێراق لە مانگی 11ەوە نەوتمان بۆ دەنێرێت، كە ئەوپەڕی 50 ملیۆن لیترە.

كارتی وەرگرتنی نەوت لە دینارتە و ئاكرێ‌:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە