كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه كۆكردنه‌وه یان كڕینی كارتی ده‌نگده‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك قه‌واره یان كه‌سایه‌تییه‌وه تاوانی هه‌ڵبژاردنه و سه‌رپێچیكاران بێبه‌ش ده‌كرێن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌شڵێت: كڕینی كارتی ده‌نگدان، هیچ سوودێكی نابێت و كه‌س ناتوانێت له‌بری كه‌سێكی دیكه، ده‌نگ بدات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر، پاراستنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانییه”.
نیبراس ئه‌بو سوده، جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) وتی، “كۆمسیۆن به‌وپه‌ڕی جددییه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه باس له كۆكردنه‌وه یان كڕینی كارتی ده‌نگده‌ر هه‌ندێك لایه‌ن یان كه‌سایه‌تی ده‌كات”.
جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌م كارانه ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بسه‌لمێنرێن تاوانێكی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌یه و ئامانج لێی دروستكردنی كاریگه‌ریه له‌سه‌ر ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران، زیانێكی ڕاسته‌وخۆ بۆ ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن دروستده‌كه‌ن، كۆمسیۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رم و نیان نابێت له‌گه‌ڵ ئه جۆره كارانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه بسه‌لمێنرێن، كۆمسیۆن ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ش بێبه‌شكردنی كاندیدی سه‌رپێچیكار له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و جێبه‌جێكردنی سزا یاساییه‌كان كه له یاسا كارپێكراوه‌كاندا دیاریكراون”.
رونیشیكرده‌وه، “كۆمسیۆن ڕێوشوێنی توندی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له خراپ به‌كارهێنانی كارتی ده‌نگده‌ران، كارته‌كه‌ش به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه ته‌نها له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه به‌كاربهێنرێت به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ڕه‌سه‌نایه‌تی سێ فاكته‌ری، دوای 72 كاتژمێر له به‌كارهێنانی كارته‌كه ناچالاك ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش، كارته‌كه ته‌نها بۆ ده‌نگده‌ر یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه ده‌درێت دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان وه‌ك تاكه خێزان له‌سه‌ر كارتی به‌شه‌خۆراكی، بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی یان ده‌ستكاریكردنی”.
وتیشی، “تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به كارتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی بڕگه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی، یاسای هه‌ڵبژاردن ژماره (12)ی ساڵی 2018 و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره (4)ی ساڵی 2023، و تاوانه‌كانی وه‌ك: به‌ده‌ستهێنانی كارتی ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، كڕین یان فرۆشتنی كارتی هه‌ڵبژاردن، خۆنمایشكردن له ده‌نگده‌رێكی دیكه یان ده‌نگدان به‌ناوی ئه‌و، به‌كارهێنانی كارته‌كه بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
ئاشكراشیكردوه، “سزای یاسایی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌توانێت زیندانیكردن یان غه‌رامه‌كردن له‌خۆبگرێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی قورسی كرده‌وه‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاندیده‌كه له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كات”.
