لەبارەی دامەزراندن لە هێزەکانی 70 ڕوونکردنەوە درا

هێزەکانی ٧٠ روونکردنەوەیەکی لەسەر هەواڵی دامەزراندن لە یەکەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئەو هەواڵانە ناڕاست و بێ بنەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”.
هێزەکانی 70، لە ڕوونکردنەووەیەکدا رایگەیاند، ماوەیەکە بەداخەوە هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیجی گومانلێکراو بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە هێزەکانی ٧٠ پڕۆسەی دامەزراندنی دەستپێکردووە .
ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێویستی دەزانین بە ڕوونی و بێ هیچ گومانێک ڕایده‌گەیەنین کە ئەم هەواڵە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی فەرمی نییە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ٧٠، وەک هەمیشە، پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی خەمخۆر بۆ داهاتووی ڕۆڵەکانی نیشتمان دەبینێت و هەردەم هەوڵیداوە لە چوارچێوەی تواناکانی خۆیدا خزمەت بە گەنجان و لاوان بکات به‌بێ جیاوازى ، وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین کە لە ئێستادا هیچ پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە هێزەکانی ٧٠ دا لە ئارادا نییە و ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بە هەڵبەستراو و ناڕاست دادەنرێن.
بەپیی روونکردنەوەکە، هێزەکانی 70 داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی هێزەکانی ٧٠ ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست و متمانەپێکراو .
هاوکات پەیامێک ئاڕاستەی میدیاکان دەکات و دەڵێت، داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکان، وریابن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هاوکارمان بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە.
.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە