کەشناسی سلێمانی پێشبینی کەش و هەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئەگەری بارینی نمە بارانی هەیە”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەى دووشه‌ممه 13-10-2025 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچه هه‌ور دەبێت , له ناوچه شاخاوییه‌كانى سنوورى پاریزگاى دهۆك و هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ندى كات ده‌گۆریت بۆ هه‌ورى ته‌واو.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی كاریگه‌رى نزمه پاله‌په‌ستۆیه‌كى لاواز له‌سه‌ر سنورەكانى ئه‌م دوو پارێزگایه كه به شیوه‌ى نمه بارانى پچر پچرى كاریگه‌رى ده‌بێت , له كاته‌كانى به‌یانى زوو كاریگه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بێت.
بەپێێ پێشبینی کەشناسی، خێرا خێراى با لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک ,هه‌ندى كات ده‌گۆریت بۆ مامناوه‌ند و چالاک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت، و پلەکانی گەرما كه‌میك نزم ده‌بیته‌وه, له ناوچه شاخاوییه‌كان كاریگه‌رى ئه‌م نزم بوونه‌وه‌یه زیاتر ده‌بیت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی
