هاتووچۆی عێراق بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی هەرێمن بڕیاریدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستان لە ناو تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی تردا جێگیرکراون.

عەمید نەسیر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕِایگەیاند، “ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستان لە ناو تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هاتووچۆی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڕاستی بەغدا دەستیکردووە بە تۆمارکردنی غەرامەی هاتووچۆ بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەی تابلۆی کوردستانیان لەسەرە”.

سەبارەت بە میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، عەبدولستار ڕوونیکردەوە، “کۆبوونەوە و بەریەککەوتن و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەیە، بەو پێیەی دەگەینە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچیەکان و کۆکردنەوەی غەرامە لەنێوان بەغدا و پارێزگاکان و هەرێم و بەپێچەوانەشەوە”.

وتیشی، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرئەنجام و ڕێککەوتنەکانی ئەو کۆبوونەوانە ڕِادەگەیەنرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە