لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، یەکەم کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان چوونە ناو غەززە
ئەمرۆ 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، یەکەم کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان چوونە ناو غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی ناوخۆیی لە غەززە وەرگیراوە، ژمارەیکی زۆر بارهەڵگر لە دەروازەری سنووری کەرەم ئەبو سەلیم کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل دایە، چوونەتە ناو کەرتی غەززە.
لەبارەی وردەکارییە ئەو بارهەڵگرانە کە یارمەتی مرۆییەکانیان پێیە، هیچ زانیارییەک نەدرکاوە.
ئاگربەست لە غەززە، ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٢:٠٠ دەستی پێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا ڕێگە دەدرێت بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە.
