spot_imgspot_img

مەسعود بارزانی: هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە

سەرۆکی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و وتی”سەڕەرای ئەو هەموو ستەمەی لە خەڵکی کوردستان کرا بەڵام خۆراگرانە وو ئازایانە خۆیان نەچەمان و بەرگرییان کرد”.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە و ئێمە بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەین، هەرچەندە ئەو یاساییەی ئێستا بۆ هەڵبژاردن پەیڕەو دەکرێت نا یەکسانە و بەشی هەموو لایەنەکانی تێدا نییە بۆیە هیوادارین دوای ئەم هەڵبژاردنە ئەم یاسایە بگۆڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 2003 ڕژێمی بەعس رووخا و دەرفەتیکی زێڕین هاتەپێش، بە ئیرادەوە چوین بۆ بەغدا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ لەسەر سێ بنەما ، هاوسەنگی – هاوبەشی – سازان، بەهەموو توانایەکمان هەوڵماندا ئەو عێراقە دروستبکەین، تا کات گەیشتە نووسینی دەستوور، ئێمە زۆرترین ماندوبونمان پێوەی بینی وتمان سوپاس بۆ خوا دەستوورمان نووسی و تا ڕادەیەکی زۆر مافەمانمان دەستەبەر دەکات، ئەم دەستوورە بێ کەم و کوڕی نییە بەڵکو ئیجابیاتی لە بری سلبیات تێدایەمە، بەڵام بەداخەوە ئیلتیزامی پێوە ناکرێت و کاری پێ ناکرێت.

مەسعود بارزانی وتیشی، ئەوانەی لە بەغدا بەتایبەت لە پەرلەمانەوە دژایەتی هەرێمیان دەکرد و کێبڕکێی بچوککردنەوەی هەرێمیان دەدا، چەند بڕگەیەکی دەستوور بخوێننەوە بۆئەوەی تێ بگەن هەرێم پابەندی جێبەجێ نەکردووە یان زوڵمی لێ کراوە.

دەشڵێت، بەپێی دەستوور عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە و هەر ڕەفتارێک لەدەرەوەی ئەم بڕگەیە بە نادەستووری و نایاسایی ناودەبرێت لە هەر شوێنێکی عێراق بێت، بەتایبەت لەڕووی کەرتی وزەوە نەوت و  غاز هی خەڵکی عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە، دەبێت بۆسەرجەم پێکهاتەکان وەک یەک و بە یەکسانی دابەشبکرێت.

سەرۆکی پارتی پەیامێیکیشی ئاڕاستەی بەغدا کرد و دەڵێت”هەر بڕیارێک لە کەرتی وزە یان لەڕووی یاساییەوە دێتە پێشەوە، بەپێی دەستوور بەغدا ناتوانێت تاک ڕەوانە بریار بدات چونکە هەرێمی کردستان بەشێکی سەرەکی عێرا و دەستوورە و دەبێت بڕیارەکان هاوبەش بن و پێکەوە و بە قازانجی هەردوولا بدرێت، لە بابەتەدا دەبێت پێکەوە کاربکەین نەک بەغدا راستەوخۆ و بە یەک سەر کاری لەسەر بکات”.

مەسعود بارزانی لەبارەی گرفتی نەوت و یاسای نەوت و غاز وتی، لەساڵی 2007 لە پیرمام چەندین کۆبوونەوە کرا لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا و لایەنە دەرەکییەکان بەتایبەت ئەمریکا و بەریتانیا، لەو ناوەندەدا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گرنگ لەسەر یاسای نەوت و غاز، بەڵام وەزیرێکی ئەوکاتەی عێراق نەیهێشت ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت و ئەوکات وتی”کوردەکان نەوت و ئاو لەیەک جیاناکەنەوە بۆ ئێمە بچینە نێو ئەو بابەتەوە”، بۆیە ئەوە بەغدایە لەسەر یاسای نەوت و غاز ڕێنەکەوتووە، گەر یاسایەکی هاوشێوەی ئەوە هەبێت ئێمە ئامادەین کاری پێ بکەین، و هیوادارین ڕێككەوتنی سێ‌ قۆڵی نێوان هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكان بەردەوام بێت و ببێتە بنەمایەك بۆ دەركردنی یاسای نەوت و غاز و خۆیانی لێ‌ نەدزنەوە.

سەرۆکی پارتی پەیامێکیشی ئاڕاسستەی کاندیدانی پارتی دا و وتی، داواکارم هەڵبژاردنێکی هێمن و بێ کێشە و ئارام بەڕێوەبچیت، هیوادارین ئەوەی خراپەیە و بە کردار بەرامبەر کاندیدەکانی پارتی دەکرێت بە هیچ شێوەیەک ئەو هەڵانە نەکەنەوە. خۆتان بە نوێنەری هەموو گەلی عێراق بزانن پێکەوە لە بەغدا پارێزگاری لە کورد و عەرەب و ئێزدی و تورکمان و هەموو پێکهاتەکان بکەن، ئیوە پارتیتان لە پشتە بەهیچ شیوەیەک لە موزایەدە مەترسن و ڕووبەڕوو و دەست لە دەست لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقییەکان پارێزگاری لە هەر زوڵم و ستەمێک بکەن.

مەسعود بارزانی جەختیشیکردەوە، هەرکات هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە کۆمەڵێک لایەن دەیانەوێت پیلانی لێدان لە پارتی دەستپێدەکات، ئامۆژگاریم بۆ ئەوان ئەوەیە ئێوە ناتوانن پارتی لەناوبەرن، پارتی بە ئێوە ناشکێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە