وەزیری خوێندنی باڵا وادەی زانكۆلاین ئاشكرادەكات

ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: کارەکانی تەواوکردنی زانکۆلاین زۆر بەباشی بەڕِێوەدەچێت.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لەلێدوانێکدا بۆ میدیای یەكێتی ڕایگەیاند، بەردەوامین لە تەواوکردنی کارەکانی سیستمی زانکۆلاین و چاوەڕِوان دەکەین لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان ڕابگەیەنین.

وتیشی، زانکۆلاین سیستمێکی دادپەروەرانەیە و هیچ جۆرە دەستوەردانێک و لاینگیرییەکی تێدا نییە، هەروەها یەکێکە لە باشترین سیستمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

د. ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، شەو و ڕۆژیان خستوەتە سەریەک و بە جدی کارەکان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە