spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی و حەلبوسی کۆبوونەوە

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنیکی پاک و بیگەرد کرایەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بافل تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

کۆبوونەوەکە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە گوزارشت لە ئیرادەی سەرجەم هاوڵاتییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات بکات.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە