جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان – سلێمانی، بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات.
لەو بارەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی 30ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات.
ئەوەشی وتووە: بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا)، هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە.










