بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی چاكسازی لە تۆڕی وێستگەی گۆڕینی كارەبای ئەزمهڕ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی، بەشێوەیەك كارەكە ئەنجامدەدرێت كه هیچ گەڕەكێك بێ كارەبا نەبێت.
غالب محەمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشهممە دەستكراوە بە چاكسازیی له تۆڕی وێستگەی گۆڕینی كارەبای ئەزمهڕ و پلانێكی وردیش دانراوە كە هیچ گەڕەكێك بێ كارەبا نەبێت لەكاتی چاكسازییهكەدا ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وێستگەیە سێ محەویلەی هەیە و بەشێوەی (bus section) كار بەمحەویلەكان دەكرێت بەوەش هەموو ئەو گەڕەكانەی لە وێستگەكەوە كارەبا وەردەگرن بێ كارەبا نابن”.
لای خۆیەوە، ئەندازیار سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “كاری چاكسازییەكە بە هاماهەنگی لەگهڵ تیمەكانی پرۆژەی ڕووناكی ئەنجامدەدرێت و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەوڵدەدرێت هاووڵاتیان بێ كارەبا نەبن لەكاتی پرۆسهی چاكسازیی كردن”.
