ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم، پرۆژەی ئاوی سلێمانی واژۆ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 12 تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستی (پرۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی3)، لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆ کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوكان–سلێمانی بریتییە لە 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلاری ئەمریكی و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو كێشەی كەمئاوی لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوەتی چارەسەر دەكرێت.
