spot_imgspot_img

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئەمریکا گەیشتە 16 کەس

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە ڕووداوی تەقینەوەکەی کارگەی دروستکردنی تەقەمەنی لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا 16 کەس کوژراون.

تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی لە شارۆچکەی باکسنۆرد لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی ڕوویدا، کە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای ‘ئەکیورێت ئینێرجیتیک سیستەمز’ دەگەرێتەوە کە تەقەمەنی بۆ بواری سەربازیی و پرۆسەی ڕووخاندن دروست دەکات.

دوای تەقینەوەکە سەرەتا ڕاگەیەندرا 18 کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام کریس دەیڤس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی هامفریز ڕایگەیاند، “تەنیا 16 کەسیان مردوون، توانیمان شوێنی دوو کەسەکەی دیکە بدۆزینەوە کە ئەو دوو کەسەی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە نەبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی کەسییان لە شوێنی ڕووداوەکە بووە، ئەمەش سەرەتا وایکردووە باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئەوان لەناو قوربانییەکاندان.

برایس ماکراکن، بەرپرسێکی نووسینگەیەکی، ماددەی کحول، تووتن، چەکی ئاگرین و تەقەمەنی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەسەڵاتداران نەیانتوانیووە هۆکاری ڕووداوەکە دیاریی بکەن.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە تەواوی باڵەخانەیەکی لە کۆمەڵگەی کارگە گەورەکەدا وێران کردووە و دانیشتوان لەدووری چەند کیلۆمەترێک هەستیان پێکردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە