شەڕ لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان هەڵگیرسا و وەزیری جەنگی تاڵیبان دەستپێکردنی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر پاکستان بە فەرمی ڕاگەیاند.
هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستان دوای کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر لە سەر سنوورەکانیان، بە چڕی بۆردومانی بنکە و پێگە سنوورییەکانی یەکتریان کرد و لەئێستادا ئەو پێکدادانە بەردەوامە و تادێت فراوانتر دەبێت.
حکومەتی تاڵیبان هێزێکی پڕ چەک دەنێرێتە سەر سنووری پاکستان و شەڕیکی قورس لەسەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان هەیە.
وەزیری جەنگی تاڵیبان لاى خۆیەوە دەستپێکردنی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر پاکستان بە فەرمی ڕاگەیاند.
وەزیری جەنگی تاڵیبان دەڵێت: ئێستا لە ژووری بەڕێوەبردنی جەنگدایە و سەرپەرشتی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان دەکات بۆ سەر چەند خاڵێکی سنوری پاکستان.
بەپێی میدیا جیهانییەکان، شەڕ و پێکدادانی نێوان تاڵیبان و پاکستان له 7 میحوەری سەر سنوور دەستی پێکردوە، هەروەها هێزەکانی تاڵیبان چوار خاڵی سەربازی و گوندێکی پاکستانیان کۆنترۆڵ کردوە.
