spot_imgspot_img

مەزڵوم عەبدی: با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادە بکەن

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، پێشنیازێكی ئەمریكایان بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە، هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (كەناڵی ڕوناهی) ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەیت و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، چونكە  دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت.

دەشڵێت، “ڕەنگە بەمزووانە دیمەشق، لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش بکات، چونكە یەکێک لە مەرجەکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، بەشداری دیمەشقە لە شەڕی داعش”.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كرایە با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. هەروەها كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گیرێ سپی دەکەین.

ئەوەشی خستەڕو، ڕێککەوتنی گشتی لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، ئاسایشی ڕۆژئاڤاش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا.

مەزڵوم عەبدی، لەبارەی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب باسی لەوەشكرد، “سڵاو لە خۆڕاگری گەل و هێزەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، پرسی ئەو دوو گەڕەكە لە پرەنسە سەرەكیەكانی ئێمەیە و ئەمریکا و هێزەكانی هاوپەیمانانیش نیگەرانن لە دۆخی شێخ مەقسود”.

وتیشی، ئێمە ڕێککەوتین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆی ئاست بەرز لەگەڵ دیمەشق. لەسەر بنەمای لامەرکەزی لێکتێگەیشتن هەیە و ناکۆکییەکەش لە لێکدانەوەی زاراوەیی هەیە.

ئاشكراشى كرد، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بەم نزیکانە سەردانی پارێزگاکانی سوریا دەکات. لێکتێگەیشتنەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بخرێنە ناو دەستوورەوە و لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا باس لە هەموارکردنەوەی دەستووری سووریا دەکرێت.

دەشڵێت: سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووپادا گەیشتوینەتە هەماهەنگی زارەکی و دیمەشق زۆر حەز دەکات سوود لە شارەزایی هێزەکانی هەسەدە وەربگرێت. بەم زووانە لیژنە سەربازییەکانمان بەرەو دیمەشق دەڕۆن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە