بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاوی کردەوە، ئـــــــاگاداری دانیشتوانی سنوری ناحیەکەمان دەکەینەوە کەلەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە نەوتی هاووڵاتیان.
ڕاشیگەیندووە، بۆ ئەم مەبەستە ( بەنزینخانەی وەرتێ ) دیاری کراوە , لەبەیانی دوای نیوەرۆ یەک شەممە رێکەوتی 2025/10/12 دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی ناوبراو بکەن و بری ( 200 لیتر ) نەوتی سپی وەربگرن بۆ هەر خێزانێک.
ڕوونیشی کردۆتەوە، لیستی مانگی ( 6 ) رەچاوکراوە و پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسولەی خۆراکتان لابێت.
دەڵێت: بۆ ( 200 لیتر ) ی هەر خێزانێک بری ( 103500) دینار وەردەگیرێت.
– ئەم هاوولاتیانەی لەلیستی ئەم بریکارانە ( عبداللە رحمن محمد ,کلسوم عبداللە رحمن , جمیلە ابراهیم خدر , جبار ئۆمەر احمد, محمد محمود حسن ) ناویان هەیە لە رێکەوتی ( 2025/10/12 تاکو 2025/10/15 ) دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن و بەشە نەوتەکەیان وەربگرن لە دوای ( 3 ) رۆژ بەنزینخانە بەرپرسیارنیە لە هەڵگرتنی بەشە نەوتەکە، چونکە نەوت بۆ هاووڵاتیانی تر وەردەگرێت.
