یەكەم باران بارینی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە

لە دوو ڕۆژدا شەپۆلێكی باران بارینی پاییزە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: کەشوهەوایان بەتەواوی سارد ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممەوە 12/10/2025 ناوەندی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە دەگاتە ناوچەکانی باکووری کوردستان و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لەو ناوچانەدا دەستپێدەکات و کەشوهەوایان بەتەواوی سارد ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، هەر لە ئێوارەی یەک شەممەوە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین ئەبێت و هەندێک کاتیش هەورە بروسکە چالاک ئەبێت.

وتیشی، “بڕی بارانەکە بەگوێرەی شوێنەکان دەگۆرێت لە نمە بارانێکی کەمەوە تا 5 بۆ 10میلیمەتر لە هەندێ شوێندا، ماوەی خایاندنی ئەو حاڵەتە لە ئێوارەی یەک شەممە تا بەرەبەیانی دوو شەممە 13/10/2025 ئەبێت و بەزووی کۆتایی پێدێت و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی باشوری هەرێم نابێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە