بۆ مووچە بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە سودانی دەکات

سەرۆکی یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت”داوام لە سودانی کرد ڕێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێت”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدراوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و چەند بەرپرسێک دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئاماژە بەوەشدراوە، بافڵ تاڵەبانی، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەو ڕێککەوتنەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باس کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق یەکبخرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سودانی کرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.
خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستان و عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی کوڕی شەهیدە، بۆیە گرنگی تایبەتی بە کەسوکاری شەهیدان داوە و ئەوەش شایەنی پێزانینە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە