هەرچەندە بڕیار بوو ئەمشەو ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان “زانكۆلاین” بڵاوبكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایگەیاند، نزیکەی ٦٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردۆتەوە.
ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٩٨٠ خوێندکار، کە ٤٢ هەزار و ٢٥٧ کەسیان لە بەشی زانستی، ١٣ هەزار و ٨٢٦ کەس لە بەشی وێژەیی، یەک هەزار و ٣٢٧ کەس لە ئامادەیی پیشەیی و ٥٧٠ کەسیش لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.
لەم لینکەوە ئەنجامەکانی فۆڕمی زانکۆلاین وەربگرەوە
https://www.regayzanko.com/
