spot_imgspot_img

میدیای یەکێتی: ئەم هەفتەیە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد دەکرێت

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، بڕیارە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی 8 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پارەکە ئامادەیە و هیچ گرفتێک لە ڕەوانەکردنیدا نییە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکاندا بکرێت و داهاتی نانەوتیی مانگی 8 ئامادە بکرێت.

ڕەوانەکردنی ئەم داهاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەلایەن بەغدادەوە و بەغداد چاوەڕوانی ناردنی ئەم داهاتە دەکات.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، “وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب بدرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە